نووری مالكی: دەستپێشخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ جێگرەوەی ریفراندۆم رەتدەكەینەوە

ئەگەر چی تا ئێستاش گەڵی كورد بڕیاری سازدانی ڕیفراندۆمی داوە, بۆ ئەم مەبەستە لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە كەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەری بەڕێوە دەچن, لە بەرامبەردا كۆمەلًگای نێو دەوڵًەتی هەولەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی جێگرەوەی ریفراندۆم بدەن بەكورد, لە كاتێكدا سەركردایەتی كوردستان تەنها سەربەخۆیی بە بەدیلی رێفراندۆم دەزانێت, لە بەرامبەر هەولەكانی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی جێگری سەرۆك كۆماری عیچراق دەلێت:”دەستپێشخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ جێگرەوەی ریفراندۆم رەتدەكەینەوە”
نووری مالكی، جێگری سەرۆككۆماری عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: “دەستپێشخەرییەكەی نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە پەیوەستە بە ریفراندۆمی كوردستان لە 25/9/2017 رەتدەكەینەوەو گوتوویەتی: دەستپێشخەرییەكە بڕگەی نادەستووریی تێدایە”.

لە بەیاننامەیەكدا، مالكی دەڵێت: “دەستپێشخەرییەكەی نوێنەری سكرتیری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانمان بینیوە، كە پەیوەستە بە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە، بەهۆی ئەوەی دەستپێشخەرییەكە لە ناوەڕۆكدا بڕگەی نادەستووری تێدایە، بۆیە ئێمە لە پێشەكیدا تەئكید لە رەتكردنەوەی دەستپێشخەرییەكەی یان كۆبیچ‌ دەكەینەوە كە سەرۆككۆماریش خستوویەتییە روو، چونكە كاتی دیاریكراوی بۆ سەركەوتنی دانووستانەكان تێدایە و ئەوەش مەرجێكە بە تەواوەتی رەتیدەكەینەوه”.
لە بەیاننامەكەدا نووری مالكی گوتوویەتی: “ریفراندۆم و دەرەنجامەكانی لە كوردستان و ناوچە كێشە لەسەرەكان) رەتدەكەینەوه و لەسەر هەرێم پیویستە پابەندی بریارەكانی دادگای فیدراڵی بێت و بە زوویی ریفراندۆم رابگرێت”.

Back to top button