ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ستپێكرد

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21/9/2017 (حەیدەر عەبادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەی راگەیاند.

 

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ ه‌كداره‌كانی عێراقیشه‌، رایگه‌یاند ” ئەمە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەیە، ئێستا ھێزەكانی عێراق، لە چەندین بەرەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لەشەڕدان و لە سەركەوتنی یەكجاری و كۆتایی ھێنان بە داعش نزیكبوونەتەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی ئۆپڕاسیۆنی ده‌ستپێكردنی رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه‌ له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش، پاش سێ ساڵ.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، 48 ھەزار سەرباز لە ھێزە جیاجیاكانی عێراق بەشداری ئۆپراسیۆنەكە دەكەن و زۆرینەشییان لە پۆلیسی فیدڕاڵی دەبن و به‌شێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی و جه‌یشی عێراقی، ھەروەھا 8 ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 200 تانكی لە جۆری ئەبرامز و تی 72 و تی 55 لە شەڕەكاندا بەكاردەھێنرێن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تا ئێستا هیچ جوله‌یه‌كی نه‌كردووه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌.

Back to top button