كهریم بنزیمای فهڕهنسی دوا بڕیاری خۆی دا له یانهی ریال مهدرید
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی هێرشبەری فەرەنسی (كەریم بنزیمای) نوێكردەوە بۆماوەی چوار ساڵی تر.
پێگەی فەرمی يانهى ريال مهدرید له ههواڵێكدا ئاشكرا كردوە” كه یاریزان كهریم بنزیما دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تاوەكو ساڵی (2021)لە یاریگای برنابیۆ بەردەوام دەبێت، بۆ ماوهی 4 ساڵی تر.
ئهوهی زانرابوو” كه كهریم پەیوەست بوو بەگرێبەستێك تاوەكو یۆنیۆی (2019)، بەڵام ئارەزوو دەكات بۆچەند وەرزێكی تر بەردەوام بێت، هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە” كه ئهمڕۆ پێنچ شەمە بنزیما لە كۆنگرەیەكی تایبەتی و لە هۆلی كۆنگرەكان لەیاریگای برنابیۆ گرێبەستە نوێكەی ئیمزا دەكات.