باڵیۆزی هۆله‌ندا بۆ بارزانی ئاماده‌یی هاوكاریتانین
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزی هۆڵه‌ندا لە عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” دڵنیایی داوه و گوتوویه‌تی” ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا.
(نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (ماتگیز وۆلته‌رز) باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد، کە تێیدا باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كردووە، هاوکات ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كردووە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، (ماتگیز وۆلته‌رز) “پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی” هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاندووە كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌م دواییه سستییه‌ك له‌و پێشكه‌وتنانه‌دا به‌دیده‌كرێت و “ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا نیشاندا”.
ریفراندۆم پرسێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە و باس له هۆكاره‌كانی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كراوە، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی له وێستگه‌كانی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی پێش رووخانی رژێمی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق كرد كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە” مه‌به‌ست لە ریفراندۆم خواستی گه‌لی كوردستانه بۆ دیاریكردنی داهاتووی خۆی، هاوکات جه‌ختی له ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی و دۆستانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و نێوه‌نده‌دا رۆڵی ئه‌رێنیی خۆی ببینێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له شه‌ڕی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كردووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە،” ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه ده‌ستكه‌وتی باش و به‌رهه‌مداری له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاندووە” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌نێوبردنی مه‌ترسیی داعش له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.