به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی سازده‌دات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/09/345246564576.jpg)
بڕیار وایه سبه‌ینێ هه‌ینی له هه‌ولێری پایته‌خت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی ریفراندۆم بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی 22/ 9/ 2017 له یاریگای شه‌هید فره‌نسو هه‌ریری، له شاری هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سه‌ربه‌خۆخواز له هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری، به‌ڕیوه‌بچێت، و هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (زه‌كریا عه‌بدوڵا) و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه له ئاهنگ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه گه‌رمتر ده‌كه‌ن به ده‌نگیان و پاڵپشتی خۆیان دووپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه” وا بڕیاره له چه‌ند رۆژێكی دیكه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی پێ بێت و رۆژی 25ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ریفراندۆمه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌ێنرێت، بۆ ئه‌وكاتیش ته‌واووی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه.