ئەدهەم بارزانی: گۆڕان كوردستان بەرەو دۆخێكی مەترسیدار دەبات

خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا ئەدهەم بارزانی رایدەگەێنێت، رەد كردنەوەی دەسپێشخەریەكانی بارزانی لەلایان گۆڕان، مەترسی كۆتای دەسپێشخەریەكان بێت و دەلێت، ترس هەیە ئەم دەستپێشخەریە، كۆتای دەسپێشخەری بێت، كوردستان بەرەو قۆناغێكی تر هەنگاو بنێت.
 
ئه‌دهه‌م بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبڵاوكراوەیەك دا لەبارەی دۆخی كوردستان رایدەگەێنێت، خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ قۆناغی كۆتایی دەستپێشخەرییەكان ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان، له‌ لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌.
 
 
هەروەها ئەدهەم بارزانی رایدەگەێنێت، لەوە دەترسم كە ئێستا ئێمە لە قۆناغێكدا بین كۆتایی دەستپێشخەرییەكان بێت، نەوەك دەستپێكی دەستپێشخەرییەكان، ئەوە چەندین دەستپێشخەری دەكرێت، هەركات گەیشتینە ئەم قۆناغە ئەوە كۆتا دەستپێشخەرییە و ئیتر دەستپێشخەری دیکە بوونی نییە، لێرەدا من بە مەترسییەكی گەورە لەسەر بارودۆخی كوردستان دەبینم و ئومێدەوارم هەموومان پێكەوە تێبگەین ئێمە لە چ قۆناغێكدا دەژین”.
Back to top button