په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ سلێمانی شكه‌ستی به‌ پرۆژه‌ی مالیكی هێنا

پاش ئه‌نجامدانی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ شاری سلێمانی (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان) كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێـ” كه‌رنه‌ڤاڵی پشگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ سلێمانی شكه‌ستی به‌ پرۆژه‌ی مالیكی هێنا له‌ سلێمانی”.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌عد مه‌سیفی له‌باره‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی پشگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند، کەرنەڤالی سلێمانی پەیامی زۆری تێدا بوو، بەهێزترین پەیام ڕەتکردنەوەی پرۆژەکەی مالیکی بوو کە دەیەوست شاری سلێمانی لە کوردستان جیا بکاتەوە هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پرۆژەی مالیکی لە کەرنەڤالی دوینێش سلێمانی لەلایەن خەڵکی شارەکەوە ڕەت کرایەوە و دەنگی ڕاستەقینەی سلێمانی ئەوەیە نەک هێزێک، یان دوو سێ کەس بیانەوێت پرۆژەیەکی دەرەکی بەسەر شارەکەدا فەرز بکەن، مالیکی دەیەویست شاری سلێمانی لە شارەکانی دیکەی کوردستان جیا بکاتەوە، بەڵام ئەو کەرنەڤاڵەی دوێنێ وەڵامی دایەوە”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکێتی گوتیشی: “سلێمانی شارێکە نایەوێت هیچکات لە مێژووی سەروەری داببڕێت و لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا زۆرترین قوربانی داوە ئیتر چۆن دەکەوێتە ژێر کاریگەریی کەسانێکەوە بیانەوێت بەرەو هەڵدێری بەرەن، گرفتی سلێمانی رەنگە لەوەدا بێت زۆرترین هەوڵ دەدات قوربانی دەدات بۆ ئەوەی حزبییەکان بەیەکەوە بسازێن و رەنگە ناکۆکیی ناوخۆیی خۆشمان وای کردبێت وەک پێویست نەمانتوانیبێت دەنگی خۆمان بگەیەنین. پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکە پێکەوە بە هاوبەشی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەلماندیان بە جددی دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت بۆ ئەمەش پشتیوانی و پاڵپشتیی خەڵکیان بەدەست هێناوە و خەڵکیش تادێت بۆ سەربەخۆیی فشارەکانی زیاتر دەکات”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ (ئه‌دهه‌م بارزانی) رایده‌گه‌ێنێت”خەڵکی سلێمانی لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆییدا پەیامێکی گرنگیان بە عێراقچییەکان دا، هه‌روه‌ها گوتیشی” کەرنەڤاڵەکەی دوێنێی شاری سلێمانی، پەیامێکی گرنگ بوو بۆ عێراقچییەکان و نەیارانی دەنگی (بەڵێ)، چونگە وابیریان دەکردەوە کە دەنگی (نەخێر) بۆ ڕیفراندۆم زاڵ دەبێ بەسەر دەنگی (بەڵێ)دا، بەڵام دوێنێ لە کەرنەڤاڵەکەدا دەرکەوت خەڵکی بەشەرەفی شاری سلێمانی، تامەزرۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە و لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، ئامادەیە ھەموو قوربانییەک بدات“.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌دهه‌م بارزانی له‌ كۆنفراسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتیشی”دەنگی (بەڵێ) بە کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی و کەرنەڤاڵەکانی تەواوی کوردستان، ”بە یەک پارچەیی، (بەڵێ)ی خۆی خستووەتە نێو سندووقەکانی دەنگدانەوە“.  دووپاتیشی کردەوە: ”ئەم هەڵوێستە پەیامێکە بۆ هەموو سەرکردەکانی کوردستان کە ڕێگەیەکی دروستتان هەڵبژاردووە، ئەو ڕێگەیەیە کە بە درێژایی مێژوو ئەم میللەتە تێکۆشاوە و گیان و خوێن و ڕۆحی خۆیان پێشکەش بە خاک و نیشتمان کردووە“.

Back to top button