فه‌یسه‌ل قاسم نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم

پێشكه‌شكاری به‌ناو بانگی كه‌ناڵی جه‌زیره‌، فه‌یسه‌ل قاسم، له‌ پۆستێكی دا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئاشكرا ده‌كات كه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌پشت ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دان”.

فه‌یسه‌ل قاسم، له‌ تویتێكی دا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و پاڵپشتی بارزانی له‌لایان وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌نووسێـ” هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی داوا له‌ بارزانی ده‌كه‌ن كه‌ په‌ڵه‌ بكات له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام له‌ راگه‌یاندنی ده‌لێن دژی ریفراندۆمن”.

فه‌یسه‌ل قاسم هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ” سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان ته‌نها له‌ راگه‌یاندنه‌كان دژی ریفراندۆمن، به‌ڵام له‌ دانووستاندنه‌كان، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كان و په‌له‌شیانه‌”.

Back to top button