دواین قسه بارزانی لهسهر ریفراندۆم ئاشكرا دهبێت
مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له سوپاسنامهیه بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دا رایگهیاند”پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ـی٩ـی٢٠١٧.
ههروهها مهسعود بارزانی له سوپاسنامهكهی دا راشی گهیاند” جۆش و خرۆشی ئێوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە کە گەلی کورستان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییەوە بەرەو ئامانجی خۆی هەنگاو دەنێت. ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێوەچوون و هاواری پڕ بەگەرووی جەماوەری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، بۆخۆی ڕیفراندۆمێکە و ئێستا هەموو جیهان تێگەیشتووە کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێ سەربەخۆ بێت. ئێوەی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانتان گوت کە سەربەخۆیی چەترێکە هەموو ڕەنگ و بیروبۆچوونە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە و ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرن.
بارزانی ههروهها له سوپاسنامهكهدا دهشلێـ”دڵنیاشم ڕۆژی ٢٥ـی٩ بە هەمان جۆش و خرۆشەوە موژدەی سەرکەوتن و سەربەخۆیی دەدەنە شەهیدان و بە سەربەرزییەوە ڕوو لە شەهیدان دەکەن و دەڵێن: ئیدی ژێردەستەیی تەواو، کاتی سەربەخۆییە.
له كۆتایی دا بارزانی گوتیشی” لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.