رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانى گرنگى به پرسى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌دات
رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانى له پاشكۆى رۆژنامهكى تایبه‌ت كردووه به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، له پاشكۆى رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانى دا ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى سیاسى و دیپلۆماتى و پسپۆر‌و شاره‌زاو ئه‌كادیمی به‌ریتانى به وتاره‌كانیان پاڵپشتى و پشتیوانیان بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌ربڕیوه”.
له پاشكۆى رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانیدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانى وه‌ك ( جاك لۆپیرێستى و رۆبه‌رت هاڵفن و نه‌دیم زه‌هاوى له حزبى پاریزگاران و چۆیسى براڤید له حزبى كرێكاران و چارلس ته‌نۆك ئه‌ندامى په‌ره‌لمانى ئه‌وروپا و گارى كێنت به‌رپرسى گروپى په‌رله‌مانتاران بۆ دۆستایه‌تى كورد و به‌ریتانیا ) چه‌ندین نوسه‌رو توێژه‌رى تر‌ى كوردى دانیشتوى به‌ریتانیا به وتاره‌كانیان به‌شدارییان له‌م پاشكۆیه‌دا كردووه .