پاڤل تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی من نیه
كوره گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی له روونكرده‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌ك كه به‌ناوی ئه‌و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قسه‌ی من نیه”.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسینه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ره‌تیكرده‌وه ریفراندۆم دوابخرێت و دووپاتیكرده‌وه، ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ش، نووسینه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له په‌یجه‌كه لادرا.
هه‌رچه‌نده بافل تاڵه‌بانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و نووسینه، كه ده‌قه‌كه‌ی له خواره‌وه هاتووه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێك میدیای نزیك یه‌كێتی، نووسینه‌كه‌یان له وێبسایتی خۆیان لانه‌داوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بافل تاڵه‌بانی:
هاوڕێیانی بەڕێز، سڵاو
دوای ئەوەی نوسینێك بە (هەڵە) لەلایەن یەكێك لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی نوسینگەكەمان لە لاپەڕەی رەسمی بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بڵاوكرایەوە، بۆیە دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری نوسینگە، بابەتەكە لادرا.
پێشتان رادەگەیەنین، كەلە ئێستادا بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە هەوڵی بێ وچانە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداو وڵاتانی جیهان بگەنە رێككەوتنێك‌و هەم كێشەكانمان چارەسەر بكەین‌و هەم گەلەكەمان بە مافی رەوای خۆی شاد بكەین.
رێزمان قبوڵ بكەن..
نوسینگەی راگەیاندنی
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی