سهرۆك بارزانی بزانه چی به شاری ههولێر دهلێت
له سوپاسنامهیهكدا سهرۆك بارزانی رایگهیاند،بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ بەشداریی بەرچاوتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕۆژی ٢٢ـی٩ـی٢٠١٧. ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەی ئازیز جارێکی دیکە سەلماندی کە هەولێر وەک هەمیشە قەڵای بەرخودان و نیشتیمانپەروەری و ئازادیخوازییە و پێتان سەربەرزین. ئێوە جارێکی دیکە سەلماندتان کە هەولێر هەر هەولێرە.
ههر له سوپاسنامهكهدا سهرۆك بارزانی گوتیشی” سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری ڕەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە، بە دەنگی زوڵاڵەوە هاواری دەگەیەنێتە هەموو دنیا و دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، ههروها سهرۆك بارزانی دهشلێـ”خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پێشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی ڕەنگەکان بکات، بەڵکوو بەهەموو ڕەنگەکان، ئاڵای شەکاوەی کوردستانتان پێشانی جیهان دا. دڵنیاشم لە ڕۆژی ٢٥ـی٩ دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.