بزانە ئەو كوردانە خەڵكی كوێن
خواكوڕك
لە گرتە ڤیدیۆیەكدا داعش شەهید كردنی پێنج كوردی بەدڕندەترین شێوە راگەیاندووه، شوێنی تۆماری ئەو گرتە ڤیدیۆیە له شاری رەقا تۆماركراوه. بەگوێرەی زانیاریەكانیش ئەو كوردانە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.
داعش ڤیدیۆی ئەو شەهیدكردنەی پێنج كوردی بڵاو كردۆتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی نەداوە كە ئەو كوردانە خەڵكی كامە بەشی كوردستان. بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت سەرجەمیان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.
ئهبو فوئاد كوردی، یەكێكە لەو منداڵانەی كە داعش ناساندوویەتی و تاوانەكە ئەنجام دەدەن. سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە ” ئەو پێنج کوردەی لەلایەن داعشەوە شەهید کران، سەرجەمیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن”.
هاوكات داعش رایگەیاندووە نەوەی نوێ پێدەگەیێنێ، كە بریتییە لە راهێنانی جەستەیی بە منداڵان، داعش لە کەمپە تایبەتەکانی منداڵان راهێنانیان پێدەكات لەسەر کوشتن و چالاکی سەربازیی و خۆتەقاندنەوە.