بایدەمیر لە پەرلەمانی توركیا: وەك ئێوە ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە

 

عوسمان بایدەمیر لە پەرلەمانی توركیا گوتی “هیچ كەس و هێزێك ناتوانێ هەڕەشە لە ئیرادەی گەلێك بكات، ئێوە گەورەی نەتەوەی خۆتان هەیە و ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە”.

ئەمڕۆ لەكاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیا لەبارەی ریفراندۆمی باشووری كوردستان، عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) گوتی “ئێوە گەورەی نەتەوەی خۆتان هەیە و ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە”.

دوای تەواوبوونی قسەكانی عوسمان بایدەمیر، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پێی گوت “بۆ ئەو قسانەی كە كردت دەبێت داوای لێبورد بكەیت”.

Back to top button