لەكەركووك سبەی رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی و خۆبەخشان هاوكاری كۆمسیۆنن بۆ دابەشكردنی سندوقی دەنگدان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سندووقەكانی دەنگدان گەیشتنە پارێزگای كەركووك كە وا بڕیارە سبەی بەسەر بنكەكانی دەنگداندا دابەش بكرێن, كۆمەلێك رێكخراوی مەدەنی و چالاكوانان بڕیاریاندا خۆ بە خشانە هاوكاری كۆمسیۆن بن لە گواستنەوەو دابەشكردنی پێداویستەكانی ریفراندۆم.
كاوە ئەحمەد كارگێری لقی سێی پارتی بە خواكوڕكی راگەیاند, رێژەیەكی بەرچاو لە رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی و چالاكوانان لە ئێستادا ئامادەییان دەر بڕیوە سبەی خۆبەخشانە هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن و راپرسی بكەن, بۆ گواستنەوەو دابەشكردنی پێداویستیەكانی دەنگدان بەسەر بنكەكانی دەنگدان.
كارگێری لقی سێی پارتی گوتیشی:” خەلكی كەركووك بە پەرۆشە تا كاتی كردنەوەی دەرگای بنكەكانی دەنگدان دەكرێنەوە, بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنوسی ئەم شارە بدەن كە بووەتە قوربانی دەستی رژێمە لە دوا یەكەكەانی بەغدا.
هەروەها گوتیشی هەموو حزبەكان جگە لە كۆمەڵ و گۆڕان لە كۆبوونەوەدان چۆنیەتی بە رێوە چوونی پڕۆسەكە تاوتوێدەكەن, ئەمە جگە لەوەی لە لایەن چەند كادرێكی نێو مەلبەندی یەكێتی چەند هەوالێك ناڕاست بڵاو كرایەوە كە ئێمەو خەلكی كەركووك دەزانن, تەنها لە پێناو بەرژەوەندی ماددی و پۆست و پلەی زیاتری شەخصی ئەو دەنگۆیانە بڵاو كراونەتەوە ئەگینا یەكێتی لەگەڵ سازدانی ریفراندۆمە جگە لەو چەند كەسێك كە وەك مافیا لە كەركووك مامەلەیان دەكرد.