مه‌سرور بارزانی: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕووی كاته‌وه گونجاوه و هیچ لێكه‌وته‌یێكی نه‌خوازراوی نابێت
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕووی كاته‌وه گونجاوه و هیچ لێكه‌وته‌یێكی نه‌خوازراوی نابێت.
مه‌سرور بارزانی، له میانی پێشوازیكردنی له (برونو ئوبێرت) باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و شاندی یاوه‌ری، دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی تیرۆریستی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوان به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند، حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا رێز له قوربانییه‌كان و ویستی گه‌لی كوردستان ده‌گرێت و هیچ كاتێك دژی هه‌نگاوی دیموكراسی ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها تێبینی له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی، وێڕای سوپاسكردنی گه‌ل و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانیكردن له گه‌لی كوردستان له كاته پێویست و سه‌خته‌كاندا، باسی له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان گشت شێوازه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئێستاش ده‌خوازێ به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه پیاده‌ی مافی سرووشتی خۆی بكات، كه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دژ نییه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌م ریفراندۆمه له‌ڕووی كاته‌وه گونجاوه و دڵنیایش به‌هه‌موو لایه‌ك دراوه.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ كاتێك ده‌رگای گفتوگۆ داناخات و دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان ده‌كات و هیواشی خواست وه‌ك دۆستێكی مێژوویی گه‌لی كوردستان فه‌ڕه‌نسا هێزی دیپلۆماسیه‌تی خۆی به‌كاربهێنێ بۆ پشتیوانیكردن له خواستی گه‌لی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دووپات له درێژه‌دان و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له گشت بواره‌كان كرایه‌وه.