كۆسرەت رەسوڵ: بۆ مەسئولی مەلبەندی یەكێتی لەكەركووك لە كەركووك نەتیبنمەوە
دوای ئەوەی چەند كادرێكی یەكێتی لە كەركووك هەولی نانەوەی پێشویاندا, بۆ دواخستنی ریفراندۆم هەروەها لە رێگای میدیاكانەوە وایان دەرخست كە لە كەركووك ریفراندۆم بە رێوەناچێت, دژ بەم هەولە یەكێتی بریاری دورخستنەوەی ئاسۆ ئەلمانی بەر پرسی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك دا.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت, لەگەڵ دروستكردنی چەند دەنگۆیەك لە كەركووك كە چەند سەركردەیەكی یەكێتی بڵاویان كردەوە گوایە نایەنەوێت ریفراندۆم لەكەركووك بكرێت, كۆسرەت رەسوڵ عەڵی و شێخ جەعفەر و چەند سەركردەیەكی یەكێتی چوونەتە كەركووك, دوای دروست كردنی دەمە قالە بڕیاری دورخستنەوەی بەر پرسی مەلبەندی دووى كەركووك درا.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی كۆسرە رەسوڵ بە توڕەییەوە پێی گوتووە لەو ساتەوە تۆ هیچ بەر پرسیارێتیەكت لە كەركووك نیە, دەست بەجێ كەركووك جێ بهێلە,ئەو بڕیارەی كۆسرەت رەسوڵ بووەتە مایەیی دلخۆشی ئەندامان و كادرانی یەكێتی لە كەركووك كە بە پەرۆشەوە بوون بۆ دەنگدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان.