نوێنەری زیاتر لە 50 وڵاتی دونیا گەیشتنە هەولێر بۆ چاودێری كردنی پرۆسەی ڕیفراندۆم
دوای ئەوە هەرێمی كرودستان بڕیاری یەكلاكەرەوەی دا كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە كاتی دیاری كراوی خۆی دەكات, بۆ چاودێری كردنی پڕسەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم نوێنەری 50 وڵاتی جیهان گەیشتنە هەولێر.
بەمەبەستی روومالكردن و چاودێری كردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەر و دیپلۆماتكاری چەندین وڵاتی جیهان كە پێكهاتوون لە نوێنەرانی یەكێتی ئەورپا و ئەمریكا و روسیاو بەریتانیاو فەڕەنساو ئەمریكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی چەندین وڵاتی جیهانی و رۆژنامەنوسان كە لە پەنجا وڵاتی جیهانی هاتوون گەیشتوونەتە هەولێر.
ئەندامێكی ژووری تەشریفاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبوك لە پێگەی خۆی نوسیویەتی:” ئەمڕۆ نوێنەری زیاتر لە پەنجا وڵاتی جیهانی گەیشتوونەتە هەولێر وا بڕیارە, سبەی دەیان شاندی دیكەی جیهانی بگەنە هەولێری پایتەخت بۆ روومالكردن و چاودێری كردنی پرۆسەی ریفراندۆم.