هێرۆ ئیبراهیم گەیشتە كەركووك دەلێت: دژ بە هەر هەولێك دەوەستینەوە بەربەرست بۆ ریفراندۆم دروست بكات
دوای ئەوەی چەند كادرێكی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركووك و چەند ئەنداماێكی سەركردایەتی لە ژێر گوشاری بەرژەوەند ماددیەكانیان چەند هەوالێكی و هەولێكی بێبەنمایان لە بارەی دواخستنی ڕۆیفراندۆم لە كەركووك بڵاوكردەوە, هەر ئێستا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتە شاری كەركووك بۆ رێگری كردن لە پرۆسەی سازدانی ریفراندۆم.
سەرچاوەیەكی ئاگادار تا یبەت بە خواكوڕكی راگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتۆتە شاری كەركووك و رایگەیاندووە ریفراندۆم پرۆسەییەكی نیشتمانیە هیچ كەس ناتوانی تەگەرە بۆ ئەم پرۆسە یە دروست بكات بە دڵنیایەوە 25ی ئەیلول لە كەركووك ریفراندۆم بەڕێوە دەچێت”
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی:” هێرۆخان پەیوەندی بە كۆسرەت رەسوڵ كردووە وا بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوو كۆبوونەوەیەك بكەن, وە لە پەیوەندیەكە بە كۆسرەت رەسوڵی گوتووە, هەلوێستی (بەرپرسی مەلبەندی دووی كەركووك ) جێگەی قبوڵ نیە, هیچ كەس بۆی نیە تەگەرە بۆ پرسی ریفراندۆم دروست بكات.
سەرچاوەكە گوتیشی:” هێزێ:ی زۆری یەكێتی كە پێكهاتوون لە لیوای تایبەتی كاك كۆسرەت و یەكەی حەفتاو پاسەوانی هێرۆ ئیبراهیم گەیشتوونەتە كەركووك رایانگەیاندووە دژ بە هەر هەولێك دەوەستنەوە كە تەگەرە بۆ پرسی ریفراندۆم سازبكات.