باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە یوئێن پشتگیری بۆ کوردستان راگەیاند

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, تا دێت پشتوانی بۆ سازدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان زیاتر دەبێت, باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی بۆ باشووری كوردستان رادەگەیێنێ و دەڵێت بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمىدەكات.

جۆن بۆڵتن كە یەكێك لە دیپلۆماتكارە بەنێوبانگەكانی ئەمریكا و نزیك لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە، یەكێك لە بەربژێرەكانیش بوو بۆ وەزیری دەرەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، كاتی هاتووە نەتەوەی كورد لە عێراق دەنگی خۆیان لەسەر هیوا و ئاواتەكانیان هەڵبڕن.

پێشتر جۆن بۆڵتن لە بابەتێكدا لەبارەی كوردستان رایگەیاندبوو: “كوردە عێراقییەكان بە حوكمی دیفاكتۆ (ئەمری واقیع) خەریكە سەربەخۆیی وەردەگرن و ئەوان نزیكن لەوەی سەربەخۆییەكەی خۆیان بەگوێرەی یاسا رابگەیێنن”. جەختی لەوەش كردبووەوە كە كورد بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی گەورەتر دژی داعش شەڕ دەكەن.

رۆژ دوای رۆژ دەنگی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریكردن لە ڕیفراندۆم ی باشووری كوردستان روو لە زیادبوونە و، بەرپرسانی كوردیش سورن لەسەر ئەوەی لە 25 ی ئەیلوولدا پرۆسەكە ئەنجامدەدرێت.

 

Back to top button