كه‌له‌رم هۆكاری چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشیه كه تا ئێستا نه‌تانزانیوه
به پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه” كه خواردنی كه‌له‌رم سودێكی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ و مرۆڤ ده‌پارێزێت له زۆر نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه” که که‌له‌رم یه‌کێکه له ماده هه‌ره سود هبخشهکان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌بێته هۆی پاراستنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له توش بوون به نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه
هه‌روه‌ها که‌له‌رم دهلهمهنده به چه‌ند ماده‌یه‌کی سروشتی که پزیشکه‌کان دابه‌شیان کردووه بۆ پێنج ماده‌ی ئه‌نزیمی و هه‌روه‌ها دژه نه‌خۆشیه‌کان که کاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌و باره‌وه پزیشکه‌کان له زانکۆی ” نیۆیۆرک ” ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه که که‌له‌رم ده‌بێته هۆی یارمه‌تی دانی گه‌ده بۆ ده‌ردانی ماده‌یه‌ک له گه‌ده که ناسراوه به ” دی ئێم ئه‌ی ” ئه‌م ماده‌یه هاوکاری هه‌رسکردنی خۆراک ده‌دات وبۆیه ئه‌م ماده‌یه رێگری ده‌کات له گه‌شه کردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه.
ئه‌مه باسكراوه كه که‌له‌رم ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی “كاربينول و ئهندول و كاروتين” ئه‌م مادانه‌ش رێگری ده‌که‌ن له توش بوونی مرۆڤ به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و گه‌ده و مه‌مک.