پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو: ریفراندۆم له‌كاتی خۆی له‌هه‌موو كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت

پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ریفراندۆم له‌كاتی خۆی دا ئه‌نجام ده‌درێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ره‌په‌رشتی مه‌سعود بارزانی بووه‌، به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێكهاتوون له‌ شاندی پارتی، فازڵ میرانی و رۆژ نووری شاوێس و سه‌ڵاح ده‌لۆ و محه‌مه‌د خورشید پێكهاتوون و شاندی یه‌كێتیش، پێكهاتوون له‌  کۆسرەت رەسول ، مەلا بەختیار ، نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک ، سەعدی پیرە، ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول، شاندی یه‌كگرتووش پێکهاتوون لە هادی عەلی ، خەلیل ئیبراهیم و مەولوود کەرکووکی بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو لە کەرکووک”.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كه‌ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌، به‌پێی دوانی زانیاریش كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریاری دا كه‌ ریفراندۆم له‌هه‌موو كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت”.

Back to top button