سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین:سبه‌ینێ ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ساڵانێكی زۆره‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین

 ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان(سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین)، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا، رایگه‌یاند: “سبه‌ینێ ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ساڵانێكی زۆره‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین.

سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كه‌ ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانان قسه‌ كرد، ئاماژه‌ی به‌و رووداوه‌ مێژووییانه‌ كرد، كه‌ یوونه‌ هۆسی دابه‌شكردنی كوردستان و باسی قۆناغی پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێنی كرد و گووتی: “به‌داخه‌وه‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی كه‌ حوكمی عێراقی گرته‌ ده‌ست هیچ ده‌رگایه‌كی نه‌هێشته‌وه‌و بۆیه‌ گه‌لی كوردستان ده‌بوو به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه‌ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌ و ریفراندۆم ئه‌و رێگایه‌ كه‌ ده‌بوو زۆر به‌ لۆژیكی له‌ ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی بكردایه‌”.

هه‌روه‌ها گووتیشی: “ئێستا له‌ به‌رده‌م ئه‌وه‌داین بچینه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ئه‌و مافه‌ی خۆمان موماره‌سه‌ بكه‌ین، خه‌ڵك ئازادانه‌ بچێت ده‌نگی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ كارێكی خراپه‌ كه‌ رێگه‌ نه‌درێت ئه‌و مافه‌ی خۆمان به‌كاربهێنین، چونكه‌ سه‌ربه‌خۆیی حه‌قه‌ و مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌”.

Back to top button