گۆڕان ئەمشەو دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی رادەگەیەنێ

چاوەڕوان دەكرێ لە چەند كاتژمێرێكی داهاتووی ئەمشەودا، بزووتنەوەی گۆڕان دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕابگەیەنێ، كە سبەی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئاشكرای كرد كە سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەیەكی جڤاتی نیشتمانی دەبەستێ، تا ئەمشەو لە دانیشتنێكی نائاساییدا دواین بڕیار لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بدەن.

پێش كەمێك كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بڕیاری دا سبەینێ دووشەممە بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بدەن، كە سبەی دووشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی باشووری كوردستاندا ئەنجام دەدرێت.

Back to top button