گۆشتەكەی ناخۆم حەرامە،ئاوەكەی دەخۆم بەتامە
سەنار شێرۆكی
ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی بینرا ،شانۆگەرییەكی فول كۆمێدی بوو كە بە سیناریۆیەكی حیزبی لە دەرەوەی هەموو پرەنسیبێكی ئەخلاقی و یاساییی بەرێوە چوون بەڵام كاتێك كە باسی یاسا و پرەنسیبەكانی دەكرێت ئەوەی بن زمان وسەر زمانیانە یاسایە، كەچی بە رۆژی رووناك و لە بەرچاوی تەواوی میدیاكان بە ئاشكراییی یاسا پێشەڵ كرا ، پارێزگاری بێ تەوقیعی سلیمانی چەندین جار ووتی:” هەڤالان بە هیچ شێوەیەك ئەمڕۆ بۆچوونی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان قبوڵ نەكات چونكە دوێنێ سەركردایەتی نەوشێروان و هێرۆخان بڕیاریان لە سەر دراوە” .
ئەوەی كە بینرا خۆی حاكم و خۆی خەسمی دانیشتنەكە بوو و هەر خۆشی دەستی لەكار كێشایەوە وخۆشی بریاری لە بەخشینی خۆی خستە دەنگدانەوە،بێی ئەوەی كە دەرگای خۆپالاوتن هەبیت و هیچ مەرجەعێكی چاودێری هەبێت، ئەوەی كە لە هەموو سەیرو سەمرەتر ئەوە بوو كە ئەكرەم شەریف جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەن دەستی لەكار نەكێشابویەوە و بەخشینی پێش كەش نەكردبوو كەچی جەنابی پارێزگاری نوێ ،كە دانیشتنە نایاساییەكەی بەرێوە دەبرد بە ئەكرەم شەریفی ووت حیزب دەستی تۆی لە كار كێشاوەتەوە و ئەوەبووئێستا بە بیێدەست لەكار كێشانەوە دوو جێگری ئەنجومەنی پارێزگار هەیە،ئەوەش لە پێش چاوان دور نەبوو كە سەردار قادر وەكوو جێگری پارێزگار كارەكان بەرێوە دەبات لەكاتێكدا كە ناوبراو بە دامەزراندن دانراوە نەوەك بە هەڵبژاردن و جێگر نابیت لە دەرەوەی براوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بیت.
بەڵام لە هەموو ئەوانەی سەرەوە پێكەنیناوی تر ئەوەیە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ(2016/8/28 ) جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی كۆبونەوەی ئاسای خۆیان ئەنجامدا و هەر یەكە لە “هەڤاڵ ئەبوبەكر” و “ئەنوەر تاهیر حمدئەمین” بە بیانۆی ئەوەی كە هەردووكیان پۆستی حكومیان وەرگرتووە، هەڤاڵ ئەبوبەكر وەكو پارێزگاری سلێمانی و ئەنوەر تاهیریش وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست لە كار دەكێشنەوە. و دەڵێن: “نامانەوێت لە یەك كاتدا پۆستی حزبی و حكومیمان هەبێت”.
ئەوەی كە جێگەی پرسیارە ئەوەیە خۆ پێشتریش هەردوكتان پۆستی حكومیتان هەبووە ئەرێ خێرە تازە دست لەپۆستەحكومییەكانتان بەردەدەن خۆ شانۆگەرییەكەی پارێزگای سلێمانی فول حیزبی بوو چی لە وەزعەكە دەگۆریت كە دەست لەكار بەر بدەیت یان بەرنەدەیت ئەگەر حیزب بریاردەر نەبوایە چۆن بوو لە كون فیكونەك هەموو پۆستەكان ئاڵوگۆر كران وتیبینیش لە مافی رەخنەو تەنانەت تێبینیشی نەبوو.ئەوەش ئاماژە بە ئەوە پەندەی پێشینیانە :” گۆشتەكەی ناخۆم حەرامە،ئاوەكەی دەخۆم بەتامە”.
ئەو سەیر و سەمەرەی ئەو دیموكراسییە بوو كە لە شانۆگەرییەكەی پارێزگای سلێمانی نمایش كرا بەڵام پرسیارەك لە دوای ئەو شانۆگەرییە دێتە پێش ئاخۆ ئەو جارە لە روویان دێت باسی یاسا و سەروەر بوونی بكەن؟؟؟نهێنیەكی مەترسیداری سەردانی مالیكی بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت