گۆڕان بە بەڵێ بەشداری لە ریفراندۆم دەكات
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایهات، بە گوێرەی زانیارییەكان، گۆڕان بە بەڵێ بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆم دەكات.
بڕیارە سبەی ناوەندەكانی دەنگدان بكرێنەوە و هاووڵاتیانی كوردستان بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورددا قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی دەستپێبكەن.
بڕیارە كەمێكی دیكە بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.