پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی جەماوەری كوردستان دەكات و داوایان لێدەكات، هەموو بە یەكەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەین.

دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان:

هاووڵاتییانی خۆشەویست،

تكاتان لێ دەكەم بۆ وەفاداری بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و بۆ پاداشتی پێشمەرگە قارەمانەكان و بۆ رێز گرتن لە رەنج و خەباتی گەلەكەمان، با هەموو بە یەكەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەین.

مەسرور بارزانی

24/9/2017

Back to top button