ڤیدیۆ.. كوردانی ئیسرائیل لە بەردەم كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی راگەیاند

پشتگیری كردنی كوردانی دەرەوەی وڵاتە بەردەوامە ئەمڕۆ نزیكەی 100 سەد كەس، لە بەردەم كۆنسوڵخانەی ئەمەریكی لە ئۆرشەلیم (قودس)، پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان نیشاندا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند.

گردبوونەوە و رێوڕەسمی پشتگیرییەكە، بەسەرپەرشتی ئیلان پشدەری، ئەندامی رێكخراوی جووەكانی كورد بووەو چەندین كەسایەتی ئیسرائیل و توێژەر بەشدارییان تێدا كرد.

هەریەك لە هێرچل لیڤی، سەرۆكی رێكخراوەكە و ئێدی كۆهین، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدارییان لە گردبوونەوەكە كردووە.

ئامادەبووانی گردبوونەوەكە، وێڕای گوتنەوەی درووشمی سەربەخۆیی بۆ كوردستان و پشتگیریكردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بە شایی و هەڵپەڕكێ، خۆشحاڵی خۆیشیان بە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، دەربڕی.

Back to top button