سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م داوایه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و خرۆشانی خه‌ڵكی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت”دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه…
ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن.
خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
25ـی 9ـی 2017