له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانیان دژی ریفراندۆم به‌های لیره بووه كا .. شاره‌زایانی ئابوری توركیا هۆشداری ده‌ده‌ن
له‌میانی لێدوانه توونده‌كانیان دژی به ریفراندۆمی كوردستان، به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه له دابه‌زین، و به‌رپرسان و شاره‌زایانی ئابووری له رۆژنامه‌كانی توركیا هۆشدار ده‌ده‌ن، له دابه‌زینی به‌رده‌وامی لیره له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانیان دژی به‌ریفراندۆم كوردستان”.
رۆژنامه‌كانی توركیا له‌زاری به‌رپرس و شاره‌زایانی ئابووری هۆشدار ده‌ده‌نه حكومه‌تی توركیا، له‌وه‌ی لێدوانه‌كانیان له‌دژی ریفراندۆم بوه‌ستێنن، چونكه به‌های لیره‌ی توركیا به‌رده‌وام له دابه‌زین، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش دوێنێ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٣٤٧ لیرەی تورکی بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەھاکەی بەرز بووەوە بۆ ٣٥٣ لیرەی تورکی.
ماڵپه‌ری سی ئێن ئێنی توركی، له راپۆرتێكدا هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی رایده‌گه‌ێنێن”ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستانە، ھەروەھا ئەو لێدوانە توندانەی بەرپرسانی تورکیا لەبارەی ریفراندۆمەوە کە دەیدەن، ”کاریگەریی خراپی لەسەر لیرەی تورکی دروست کردووە، هه‌روه‌ها ماڵپەڕی (سۆڵ)ـی تورکیش بە ھەمان شێوە ھۆکاری گرانبوونی بەھای دۆلاری بەرامبەر بە لیرەی تورکی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق. ھەروەھا ئاماژەی داوە کە ئەگەر و بەرپرسانی تورکیا بەردەوام بن لە لێدوانی توند بەرامبەر بەو پرسە، لیرەی تورکی زیاتر بەھای خۆی لە دەست دەدات.