كه‌نه‌دا وەڵامێکی توندی پەرلەمانی عێراق دەدەنەوە له‌سه‌ر دژایه‌تی ریفراندۆم

هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و هاندانی وڵاتی كه‌نه‌دا له‌دژی هه‌رێم، بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاتی كه‌نه‌دا به‌تووندی وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی په‌رله‌مانی عێراقی پرسیوه‌ كه‌ هۆكار چیه‌ هه‌رێم به‌ره‌و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رۆیشتووه‌؟

به‌پێی زانیاریه‌ میدیایه‌كان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبووری، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای کەنەدا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردووە، لەم کۆبوونەوەیاندا شاندەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەیان بەوە داوە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستووری و یاسایی نییە و ئەوان ڕەتی دەکەنەوە. بەڵام لەبەرامبەردا بەرپرسانی کەنەدا بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و ڕایانگەیاندووە: ئێمە لە نیگەرانییەکانتان تێدەگەین و لەگەڵ دابەشکردنی عێراقدا نین، بەڵام دەبێ ئێوەش لەوە تێبگەن کە بۆچی هەرێمی کوردستان داوای جیابوونەوە دەکات؟”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە میانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا کە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، دوو ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا وەکوو چاودێر بەشدارییان کردووە.

Back to top button