دواین ههڵوێستی نهتهوهیهكگرتووهكان لهدوایی ریفراندۆم راگهیاندرا
پاش ئهنجامدانی ریفراندۆم و تهواو بوونی پرۆسهی دهنگدان، گوتهبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند، چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان بەبێ سنووردارکردن بەردەوام دەبێت و داوای بە دیالۆگ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد، لە ڕاگەیاندراوێکدا ستیڤان دویاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017، جارێکی دیکە نیگەرانیی ڕێکخراوەکەیانی لەئەگەری کاریگەریی خراپی ڕیفراندۆمی ئەمڕۆ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: سکرتێری گشتیی UN پێی وایە کە هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەشێوەی دیالۆگی تۆکمە و سازشی بنیاتنەر چارەسەر بکرێن”.
ههروهها ئهوهشی ئاشكرا كرد كه سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی ئەوە دەکات، چالاکییە ڕێپێدراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەبێ سنووردارکردن بەردەوام دەبن و داوای لە لایەنە دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکان کردووە، لە هاوکاریکردنی ئەو نێردەیە بەردەوام بن.
شایانی باسه، ئەم ڕاگەیاندراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لهكاتێكدایه كه پرۆسهی دهنگدان تهواو بووه و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه،ههڵوێستی نهتهوهیهكگرتووهكان نەرمە، هیچ توندییەکی تێدا نییە و هیچ ڕەتکردنەوەیەکیش بۆ ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ئاماژەی پێ نەدراوە کە دەرخەری ئەوەیە ڕێکخراوەکە لە داهاتوودا مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم دەکات.