پیلانێكی ناشیرن كردنی ریفراندۆم و گه‌لی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت
پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا چه‌ند سیناریۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌ند كه‌ناڵێكی گوماناوی له رێگا چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، ساخته‌كاری كراوه، له‌و باره‌یه‌وه، چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ریفراندۆم و نووسه‌ر نیاز حاجی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، ده‌لێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌نگ ساخته بكات به‌ڤیدیۆ بڵاو ناكاته‌وه”.
نیاز حاجی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ریفراندۆم و نووسه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”نەخێرچیەکان و ئەوانەی لە پشتیانەوەن ، لە چەند بنکەیەک کە لەژێرکۆنتڕۆڵی خۆیاندابووە ، بۆ گومان خستنە سەر ریفڕاندۆم ، هەڵساون بە ئەنجامدانی هەندێک کاری ساختە بۆ دەنگدان بە بەڵێ و بە مۆبایل ڤیدیۆیان کردووە و بڵاویان کردۆتەوە”.
هه‌روه‌ها نیاز جاجی ده‌شنووسێـ”ئەو کارەیان بۆ مەبەستی ناشیرینکردن و کەم کردنەروەی بایەخی ریفڕاندۆم ئەنجامداوە ، هەوڵێکە بۆ بەفیڕۆدانی هەوڵ و ماندوبونی دەنگدەرانی راستەقینەی بەڵێ ، بۆ داپۆشینی ئەو شکستە گەورەیەیە کە روبەرویان بوەتەوە ، بۆ دروستکردنی کەرەستەیەکی میدیایی چواشەیە تا قسەی لەسەر بکەن لەمەودوا، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”ئاخر ئەگەر کەسێک کاری ساختە بۆ بەڵێ بکات ، چۆن بە ڤیدیۆ تۆماری دەکات ، ئەی چۆن بڵاوی دەکاتەوە ، ئەوە لەگەڵ مەنتیقدا ناگونجێت .ئەوکار و سیناریۆیەی نەخێرچیەکان پەلەقاژەی پێش مەرگیانە ، پێدەچێ وانەیان لە شکستەکەیان وەرنەگرتبێ و سورن لەسەر جاشێتیان به‌ڵام بێگومان هه‌موو كه‌س ئه‌و راستیه ده‌زانێت كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم زۆر پاك و خاوێن بووه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه گه‌لی كوردستان پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆن له كه‌رنه‌ڤاڵه سه‌دا هه‌زاریه‌كه‌ی سه‌ڵماندوویه‌تی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” دوو پەرلەمانتاری هەرێمی (کیوبیک)ی کەنەدا، ئێستا بە مەبەستی چاودێریکردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانن. لەمبارەیەشەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە ئەو دوو پەرلەمانتارە زۆر بە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سەرسامن و هیوای ئەوەیان خواستووە کە دەرفەتێکی هاوشێوە بۆ هەرێمی (کیوبیک) بڕەخسێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە چاودێرانی نێودەوڵەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان کە ئەمڕۆ بە شێوەی جیاجیا چاودێریی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان کردووە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، پاکترین پرۆسەی هەڵبژاردن بووە کە تائێستا لە عێراقدا بەڕێوە چووە و ڕایان گەیاندووە: ”پرۆسەکە زۆر بە ڕێکی بەڕێوە چووە“.