سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا دانی به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دانا
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جەستن ترودۆ له‌بارەی پرۆسەی ئەنجامدانیریفراندۆم لە باشووری کوردستان رایگەیاند “من رێز دەگرم لەو پرۆسەیەی کوردەکان دەستیانپێکردووە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌وە هەستیارە کە دەستتێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکەدا بکەین، به‌ڵام من رێز دەگرم لەو پرۆسەیەی کوردەکان دەستیانپێکردووە”.
به پێی هه‌وڵێكی “Herald News”ی كه‌نه‌دی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا راشی گەیاند ڕێز له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گرێت و بێ لایه‌نه له‌م بابه‌ته كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌روه‌ها گوتیشی كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی بێ لایه‌نانه سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت به‌و پێیه‌ی خۆشحاڵ بووه به هه‌ڵوێستی بێ لایه‌نانه‌ی وڵاتان له به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كێبێكا له كه‌نه‌دا.
پێشووتریش به‌رپرسانی كه‌نه‌دا ڕایانگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵوێست له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نانوێنێ ئه‌م بابه‌ته بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی جێ دێڵێت.