ریفراندۆمی كوردستان نه‌وتی فڕاند

نرخی نه‌وت له‌ رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆن له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزترین نرخى له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا، تۆمار كرد. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان، ڕایان گه‌یاند، بازاڕه‌كانى جیهان به‌ره‌و هاوسه‌نگى ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها راشیان گه‌یاندووه‌، گرێبه‌سته‌كانى خاوى تێكه‌ڵه‌ى برینت 1.5 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 2.5% به‌رزبووه‌ و گه‌یشته‌ 58.37 دۆلارى ئه‌مريكي بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ ته‌مووزى 2015ـه‌وه‌ تۆمار كرابێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه جیهانیه‌كان، گرێبه‌سته‌كانى خاوى ئه‌مریكی له‌ خۆرئاواى ته‌كساس 1.02 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 2% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌شته‌ 51.68 دۆلار، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ له‌به‌رزترین ئاست له‌ ئایارى ڕابردووه‌وه‌.
 
شایانی باسه‌ هه‌رچه‌نده‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌هۆى مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه‌ هه‌ڵوێستى توندى نواند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاژانسى (ڕۆیته‌رز) بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى، ئاساییه‌ و هیچ گرفتێك له‌ ئارادا نییه‌.
Back to top button