پیاوێک مێژووی هەڵگەڕانەوە

مەسعود مەلا پەروێز
هەموو مێژووی ئەم میلەتە دەربەدەری و شکان و چەوسانەوە بوو مێژوویەکی خوێناوی کە ئەنجامەکەی ماڵ وێرانی و دەربەدەری و لەسێدارەدان و شەهید کردنی سەرکردە کوردەکان بوو ، بڕوامان بە خۆمان نەما بوو ، هەندێ ئاوارەی هەندەران بوون و هەندێکی تریش فریو دراوی داگیر کەران ، هەندێ جاش و هەندێ باش ، هەندێ لە نازو نەعمەت و ڕەفاهیەت وهەندێ لە برسیەتی و قات و قڕی ، هەندێ خەریکی قاچاخی نەوت و هەندێکی تریش سەرقاڵ بوون بە بازرگانی پاکەت و دەرمان ، خۆمان لەبیر کردبوو ، هەستی نیشتمان پەروەری لای زۆربەی ئەم خەڵکە نەمابوو ، سەربەخۆیی لای هەندێ خەیاڵی شاعیرانە بوو ، کوردستان لای هەندێ جگه لە کۆمپانیایەک بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن هیچ مانایەکی وەک نیشتیمان نەدەدا ، کەس بیری لای خاک و نیشتیمان نەبوو ، تەنها کەسێک مابۆوە کە شەو ڕۆژ خەمی ئەم نیشتیمانەی لە کۆڵ نابوو ، چ بارێکی قورس و گرانە خەمی ئەنفال و کیمیاباران و سووتاندنی سەدان گوند لە خۆبگریت چ بارێکی گرانە بڕوا و متمانە بۆ گەلێکی شکاو بگەڕێنیتەوە ، چ ئەرکێکی قورسە کاتێ هەموو جیهان دژی مافەکانی نەتەوەکەت دەوەستێ تۆیش بە بڕوایەکی پۆڵاینەوە بەرەنگاری گشت جیهان ببیتەوە ، تەنها ئەو متمانە پتەوە بوو توانی بەرپەرچی ئەو هێرشە چەواشەکاریانەی دەرەوە و ناوەوە بداتەوە ، ئەو بڕوا پتەوە بوو ئومێد و ئیرادەی بۆ ئەم گەلە ژێر دەستە گەڕاندەوە ، ئیرادەیەک کە جیهانی هەژاند ، ئەوە تۆیت قوربان توانیت مێژوو وەرگەڕێنیت و مێژوویەکی نۆێ بۆ ئەم گەلە درووست بکەیت
 
Back to top button