وه‌زیرێكی فه‌ره‌نسا داوا ده‌كات له‌ده‌وڵه‌تی كوردستان ببێته هاوڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، له هه‌ولێر له‌باره‌ی ریفراندۆم و پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان ده‌لێت له‌ئێستادا من نه‌بوومه‌ته هاوڵاتی كوردستان به‌ڵام له‌داهاتوو دا ده‌بمه هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی كوردستان”.
بێرنار كۆشنێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا له هه‌ولێر له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم رایگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه، 25ی 9ی 2017 رۆژێكی مێژووی بوو بۆ گه‌لی كوردستان،و جێی سەرسوڕمان نەبوو بۆ ئەوانەی کورد دەناسن. هه‌روه‌ها گوتیشی لە هەڵوێستی وڵاتانی دەوروبەری کوردستان، کە دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، تێدەگات، بەڵام لە هەڵوێستی فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا تێناگات، کە دوورن لە کوردستان و پێش سەدەیەک رێککەوتنێکیان بۆ دابەشکردنی کوردستان کردووە”.
هه‌روه‌ها بێرنارد کوشنێر دبلۆماتكاری پێشووتری فەرەنسا جگە لە پیرۆزباییکردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، کە پرۆسەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، سەرسوڕمانیی خۆی لە هەڵوێستی عێراق نیشان دا، کە ئەو حکوومەتە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەوڵی راگرتنی دا، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە بەڵیننامەی سیڤەر کرد، کە تێیدا “بەڵێنی دروستکردنی دەوڵەتێکمان بە کورد دا”، بەڵام وڵاتانی زلهێز لە ماوەی سەدەیەکدا ئەو بەڵێنەیان جێبەجێ نەکرد”.
بێرنارد کوشنێر هەروەها ئاماژەی بە شەڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد و رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا ستایشی پێشمەرگەیان دەکرد لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش، کەچی “لە ماوەی هەفتەیەکدا هەڵوێستیان گۆڕا“، کە پێی وایە ئەوە مانای ئەوە بوو “درۆیان لەگەڵ خۆیان دەکرد، پێشی وایه دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، قۆناغی گفتوگۆ و دانوستاندنی هەولێر و بەغدا دەست پێ دەکات و ئەو وڵاتانەی هەڵوێستی توندیان بەرامبەر ریفراندۆم هەبوو، “بۆ لۆژیکی عەقڵ دەگەڕێنەوە، هەڵوێستیان دەگۆڕن و لە داخوازیی و ویستی گەلی کوردستان تێ دەگەن”.