ئه‌مریكا ئاگاداری بڕینی بودجه‌ی كوردستان نین .. دواین هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رسورمانی خۆی له‌بڕینی بودجه‌ی كوردستان پێشانداوه، به‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه نیه به‌فه‌رمی كه حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی له‌كوردستان بڕیوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی ریفراندۆم، واتا پێش 25ی 9، ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كردووه، پاش روونكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ئه‌مریكا سه‌رسورمانی خۆی پێشانداوه له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی كوردستانی بڕیوه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باس ده‌كات ئه‌مریكا به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی گوتووه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگاداری بڕینی بودجه‌ی كوردستان و هاوكاریه‌كانی عێراق بۆ پێشمه‌رگه نینه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ین، هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هێزه‌ر نۆرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا، رایگه‌یاند، ریفراندۆم کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان واشنتن و هەولێر نابێت، هه‌روه‌ها ئەنجامدانی ریفراندۆم کاریگەریی نەرێنی ناکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا، هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ”پەیوەندییە مێژووییەکان“ی نێوان هەولێر و واشنتن بەردەوام دەبن.