كۆمسیۆنی باڵا: ده‌نگی به‌ڵێ به‌رێژه‌ی سه‌رسورهێنه‌ر له پێشه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان رایدهگهێنێت، پڕۆسەی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە گشتی سەركەوتوو بووە و دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی زۆر لە پێشە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئارام برادۆستی به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ئێستا سەرقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی دەنگەكانین و دواتر كۆمسیۆنی رێژه‌ی به‌رایه‌كانی راده‌گه‌ێنێت هه‌روه‌ها گوتیشی رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ زۆر له‌پێشه”.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌فه‌رمی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ڵێ و نه‌خێری بڵاو نه‌كردۆته‌وه، راشی گه‌یاند تا 72 كاتژمێر داهاتوو بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، رێژه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان سه‌دا 72 بووه وه‌ك كۆمسیۆنی باڵا ئاشكرای كرد، رێژه‌ی به‌ڵێ سه‌دا 85 بووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی دستی خواكوڕك كه‌وتووه، رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ زۆر له‌پێشه و ئه‌نجامه‌كانیش ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ری تێدایه، له‌و باره‌یه‌وه ئارام برادۆستی گوتیشی: “ھەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی ئەنجامەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بە گشتی ئەنجامەكان دڵخۆشكەرن و لە نێوان دەنگی بەڵێ و نەخێر جیاوازیەكی زۆر ھەیە، دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی زۆر لە پێشە”.