سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ئیستانیا، له په‌یامێكی دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌م به‌یانیه په‌یوه‌ندی تهڵهفۆنیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كرد، پرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمم لێكردوو، هیوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ یه‌كتر خواست”.
كارلێس پیوگیدمۆنت سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای له له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند”، پیرۆز بای له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ركه‌وتووی توانیان ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن و له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆك بارزانیه‌وه كردووه، پیرۆزبایی خۆمانمان پێ گه‌یاندووه، سه‌رۆك بارزانیش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئێمه‌ش خواست”.
دوێنێ 25ی 9ی 2017 كه به‌رۆژی مێژووی گه‌لی كوردستان پێناسه ده‌كرێت، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجام دراو، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان رایگه‌یاند، كه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه، رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان له‌سه‌دا 72 بووه”.