ڤیدیۆ: گۆڕان بزانە چۆن گاڵتە بەعەقلی خەڵكی سلێمانی دەكات
خواكوڕك
لەپار وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبكر، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاشكرا كردوو، رایگەیاند لەبەر بوونی بە پارێزگاری سلێمانی وەك لە دەستووری حزبەكەی هاتووە نابێت دوو پۆست لە كەسێكدا كۆببێتەوە، بۆیە دەستی لەكار كێشاندۆتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی لەجڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكراكرد
هەڤاڵ ئەبوبكر كاندێدی پێشنیار كراوی بۆ پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 27/8/2016 لەمیانی لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی حزبەكەی رایگەیاند، بۆ ئەوەی پارێزگاری هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی بێت، دەستی لەئەندامییەتی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كێشاوەتەوە.
هەر لەسەر ئەو دەستوورەی كە لەناو حزبی گۆڕاندا ئاماژەی پێكراوە لەلایان هەڤاڵ ئەبوبكر، نابێت كەسێك دوو پۆستی هەبێت، پرسیار لەبارەی بوونی پۆستی ” ئارام شێخ محمەد و یوسف محمەد و مستەفای سەید قادر و رێباز حەملان و دەرباز محەممەد، چەندانی تر ئایا ئەوانە دەستیان لەكار كێشاندۆتەوە لەكاتی پۆستیان هەبوو؟؟
هەر لەوبارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پۆستەكانی وەزیر و جێگر و سەرۆكی و جێگر پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەی سەلمێنێت، كە هەڤاڵ ئەبوبكر و گۆڕان گالتە بەعەقلی خەڵكی سلێمانی دەكەن،
هەر لەو بارەیەوە نیاز حاجی دەلێت سەیر و سەمەرە لێرەدایە هەڤاڵ ئەبوبكر پێشتر سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگار بوو، ئەی بۆ ئەوكاتە دەستی لەكار نەكێشاندەوەوە خۆ ئەوكاتەش پۆستی حكومی هەبوو، ئێستا خێرە دەست لەكار دەكێشێنێتەوە، نیاز حاجی پێی وایە گۆڕان و بەرپرسانی خەڵكی سلێمانیان پێ دەبەنگە و ئەمەشیان بۆ چۆتە سەرێ ئەگەر وانیە، ئەو گالتە كردنانە بەخەڵك دێتە چ واتایە؟ با هەموو فەیلەسووفانی سلێمانی بۆم شی بكەنەوە، ئەمە گاڵتەكرن نیە بە عەقلی خەڵك لەكاتێكدا هەموو كەس دەزانێت كێ تەداخوڵی كرد لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی و كێ رێكەوتنەكەی پێ جێبەجێ كردن، ئەی هێرۆ و نەوشێروان نەبوو؟! بۆیە بۆیان چۆتە سەر بەو شێوەیە گالتەكردنە بەعەقلی خەڵكی سلێمانی.