نەوشێروان مستەفا بەیەكجاری كوردستان جێدێلێت

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك نەوشێروان مستەفا بریارە لەو چەند رۆژەی داهاتوو بەیەكجاری كوردستان جێ بهێلێت و لە بەریتانیا نیشتەجێ بێت.
 
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو نزیك لە گۆڕان رایگەیاند نەوشێروان مستەفا لەچەند رۆژی داهاتوو سەردانی دەرەوەی وڵات دەكات و ئەگەری هەیە گەرانەوەی بۆ كوردستان ئەستەم بێت، دواین كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕانیش لەسەر ئەو پرسە بووە.
 
سەرچاوەكە گوتیشی لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژەیەك دراوە بە ئەندامان و سەركردایەتی گۆڕان كە سەرفەرەكەی كاك نەوشێروان بەیەكجاریە و گەرانەوەی زەحمەت دەبێت.
 
سەرچاوەكە دەشلێت نەوشێروان مستەفا تەواوی كارەكانی خۆی كۆتای پێهێناوە و دەلێت پێش كۆبوونەوەكەش كەسێكی باڵای یەكێتی لەگەڵ سەركردایەتی بەتەمەنەكانی گۆڕان كۆبۆتەو، پاشان كۆبونەەی جڤاك كراوە.
 
شایانی باسە پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو، كە نەوشێروان مستەفا وابریار لەداهاتووێكی نزیك دا بەیەكجاری كوردستان جێبهێلێت.
Back to top button