گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا: داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن عێراق رەتدەکەینەوە

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، بڕیارێكی باش نییه‌.

هێزه‌ر نێوه‌رت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵشكانی زیاتری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان توندوتیژی قه‌بووڵ نییه‌، جا له‌ هه‌ر لایه‌نێك بێت.

هاوكات راشیگه‌یاند، پێویسته‌ ته‌واوی كێشه‌كان به‌ گفتوگۆی جددی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ده‌رگای گفتوگۆ ناكه‌ین و داواش له‌ دۆستانمان ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا، ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خه‌ن و گفتوگۆش تاكه‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌.

Back to top button