په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی عه‌بادی ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕیارانه دژ به گه‌لی كوردستان ده‌رده‌كات
په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند بڕیارێك له دژی كورد ده‌رده‌كرێت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی).
له راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق،هاتووه” كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و چەندین پڕۆژە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە و دەكرێ و دەنگییان لەسەردەدرێت، لەوانە پێشنیاری ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆنەكەی و (عەبادی) وه‌كو سەرۆك وەزیرانی لە دانیشتنەكەدا ئامادە دەبێت، بۆ پاڵپشتیكردنی بڕیاره‌كان.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته روو كه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق بخرێته ده‌نگدان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی (فواد مه‌عصوم) كه له پشكی كورده له پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دووربخرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له 80 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م بڕیار و كۆبونه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه كه گه‌لی كوردستان له 25/9 بڕیاری سه‌ربه‌خۆییان دا له ریفراندۆم و به‌زۆرینه‌ی ره‌ها پاڵپشتی پرۆسه‌كه بوون.