جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ناكرێت دژی كوردستان بوه‌ستینه‌وه

له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كوردستان، و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌وه، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ده‌ڵێت” نابێت كۆماری ئیسلامی ئێران كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان.
ئاژانسی ئیسنا، لە سەر زاری (عەلی موتەهەری) جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاندوه” كه كوردستانیانی كوردستان به ئاشكرا پشتگیری له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌مه مانایی ده‌ستبه‌جێ سه‌ربه‌خۆیی ناگه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێندرێت، ئه‌وا دوو تا سێ ساڵی تری پێویسته.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه‌شی باسكردوه” ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌مریكا له پێش چاوان دژی ریفراندۆمه‌كه‌یه به‌ڵام له ئه‌سڵدا پشتیوانه و پشتگیره، له باره‌ی هه‌ڵوێستی توركساش ناوبراو ئه‌وه‌ی گوتوه” كه ئێران دڵنیانیه له هه‌ڵوێستی توركیا.
موتەهەری له ژێر رۆشنایی ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وه‌ی باسكردووه” كه ئێران له‌به‌ر ئه‌م هۆكارنه‌وه و چه‌ندین هۆكاری تر ناتوانێت كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت له‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق،بەڵکو دەبێ لەگەڵ خەڵکی کوردستان قسە بکات و بۆیان روون بکاتەوە کە جیا بوونەوەیان لە عێراق بە قازانجی خۆیان نییە.