خواردنی پرته‌قاڵ مرۆڤ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته‌ی مێشك
له تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پرته‌قاڵ سودێكی زۆری هه‌یه و مرۆڤ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته‌ی مێشك ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پاراستنی له چه‌ندین نه‌خۆشی تر و به‌خشینی چه‌نده‌ها ڤیتامینی سود به‌خش.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی له زانکۆی “هارڤارد”ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که به هۆی ده‌وله‌مه‌ندی پرته‌قال به چه‌ند ماده‌یه‌ک له‌وانه‌ش ڤیتامین “سی ” که یه‌کێکه له‌و ڤیتامینانه‌ی که سودێکی ئێگجار زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌وا ده‌بێته هۆی پاراستنی مێشک له توش بوون به نه‌خۆشی ، به‌تایبه‌تی جه‌لته‌ی مێشک.
هه‌روه‌ها بوونی ماده‌ی ترشی “ئه‌سكوربيك ” له پرته‌قال وای کردووه که یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میشک له که‌م و کورتی و نه‌خۆشیه‌کان ، هه‌روه‌ها ماده‌ی “فلافونويد “ئه‌مه‌ش ماده‌یه‌کی رێگری ده‌کات له توش بوونی مێشک به جه‌لته، هئمه له كاتێكدایه كه پرته‌قاڵ رۆلێکی کاریگه‌ری هه‌یه له دوورخستنه‌وه‌ی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه له مرۆڤ.