بزانە بارزانی پیرۆزبای لە هەڤاڵ ئەبوبكر كردووە
خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا رایدەگەێنێت، ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە،ڕایگەیاندووە بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم، لێرەوە ڕایدەگەیەنین”سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە”.
وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.