نێچیرڤان بارزانی بڕیاری دا به دامه‌زراندنی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كوردستان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/cfbjhn.jpg)
به نوسراوێكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به واژۆی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی دا.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست(خواكوڕك)كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پێویستى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بڕیاردرا به دامه‌زراندنى ده‌رچووانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ى ساڵى خویندنى ( 2014 – 2015) له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ و په‌یمانگا حكوومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه ژماره‌یان (1197) ده‌رچووه،له‌سه‌ر میلاكى هه‌مان زانكۆ و په‌یمانگاكانى خۆیان به مووچه و شایشه‌ى دارایى به پێى بڕوانامه‌كانیان”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌پێێ نووسراوه‌كه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى بودجه‌ى پێویست بۆ دامه‌زراندنیان دابین ده‌كات به پێى لیستى ناوه‌كانیان له ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوونیان.