وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رێز له‌ خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌گرین

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، راگەیەندراوێكی كە لە پێگەی فەرمی وەزارەتەكە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاندوه‌”رێز لە خواستە نەتەوەییەكانی كورد دەگرین.

لە راگەیەندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌” كه‌ پێمان باشە كورد لە چوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە، به‌ڵام رێز له‌ خوساته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردیش ده‌گرین له‌ هه‌مانكاتدا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ رۆژی 25/9/2017، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئامارە بەراییەكان، دەنگی بەڵێ بەڕێژەیەكی زۆر لە پێشە و پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌كه‌ رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر بێت و پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌شێكی زۆر له‌ ووڵاتانی جیهان پاڵپشتی له‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

Back to top button