گۆڕان و یەکێتی ئەمڕۆ بۆ مالیکی پاشکۆیەتیان پیرۆز کرد
تەنیا کوردی
ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان لە بەغدا پیشانیاندا کە پاشکۆیەتی بۆ عێراق دەکەن؛ رووداوەکەی پەرلەمانی عێراق لەدژی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، دەرەنجامی ئەو رێککەوتنەبوو کە گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ مالیکدا لە سلێمانی لە ژوورێکی تاریکدا بەرنامەڕێژیان بۆ کرد و، گۆڕان و یەکێتی لە عەرەبەکان پەلەتر بوون بۆ ئەوەی دژ بە کاک هۆشیار زێباری بوەستنەوە.
-بۆ پارتی هیچ پۆستێک لە بەغدا گرینگی نییە، چونکە پارتی بە تەواوەتی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کردووەتە ناوەڕۆکی رەفتار و گوفتار، دژایەتی ئاشکرای گۆڕان و یەکێتی بۆ پارتی بە شکستی پارتی کۆتایی نایەت، بەڵکو زیاتر بەرگێکی تۆختری کوردایەتی دەداتە پارتی و بۆ تەواوی عێراق زیاتر روونبوویەوە کە بەرەی دژ بە سەربەخۆیی کورد کێن و لەکوێوە یەکیان گرتووە تا لە دژ بەرژەوەنی گەلی کورددا بوەستنەوە.
-دیسان مێدیای گۆڕان و ئێن ئارتی هاوبەشیان لەگەڵ یەکێتیدا کەوتنە بانگەشەی پاشکۆبوون بۆ عێراق و بە جاشایەتییەکی مۆدێرنەوە شانازیبوون بە یەکێتی عێراقیان وەک بەرەی مالیکی پیرۆز کرد.
-ئەم مۆدێرنەی جاشایەتییە بۆ دژایەتیکردنی دەستکەوتی گەلی کورد و دەوڵەتبوون و سەربەخۆیییە کە وەک لە پەیامی یەکێتی و گۆڕاندا هاتووە بەغدایان هەڵبژارد بۆ تۆڵەسەندنەوە لە پارتی؟
-شئەمانە هەموو شتێک دەکەن لە پێناو دژایەتیکردنی دەوڵەتی کوردی، بەڵام ناتوانن شتێک بگۆڕن ئەمیش بچوکبوونەوەیان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لاوازی پێگەیان لە کۆمەڵگەی دەوڵی و ئیڕادەی بەهێزی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی کە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستانە.